سەرئەرکانی فەڕەنسا راگەیاند، کەشتیێکی سەربازی فەڕەنسا بۆ ئەگەری گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڕەنسا رەوانەی کەنارئاوەکانی لوبنان کراوە.
دەستنیشان کرا، کەشتییەکە لە بەندەری تاولۆنەوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە کەوتووە و ٥-٦ ڕۆژ دەخایەنێت بگاتە ناوچەکە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرئەرکانی فەڕەنسا، کەشتییەکە بەهۆی ئەگەری گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڕەنسا بە هەلیکۆپتەر و گروپێک سەربازی شەڕکەر رەوانەی ناوچەکە کراوە.
لە لوبنان نزیکەی ٢٣ هەزار هاوڵاتی فەڕەنسا دەژین.
ژان نۆئێل بارۆت وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا دوێنێ لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە لوبنان شانەیەکی دەستێوەردانی دامەزراندووە کە هەموو ڕۆژێک ٢٤ کاتژمێر کار دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری بانگکۆکی پایتەختی وڵاتی تایلەند پاسێکی هەڵگری ٤٤ قوتابیی و مامۆستا گری گرت و لانیکەم ٢٠ کەس مردن.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بە ناو پایتەختی دوژمن و بەندەری ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کرا ئامانج.
لە شاری باوباوی وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ رووی دا.
ماتیو میللەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داگیرکراو باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی لەبارەی "چەند ئۆپڕاسیۆنێک" زانیاریی بە ئەمریکا داوە و "لەمبارەیە دانوستان ئەنجام دراوە."